ئاسایش مۆبایلەکەی کەژاڵ ئەحمەدی شاعیریان برد

‌کەژاڵ ئەحمەد

وێستگەنیوزـ

ئاسایشی شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەر مۆبایلی خانمە شاعیری ناسراو کەژاڵ ئەحمەد، دوای ئەوەی برایەکیان دەستگیرکرد کەئەندامی ئەنجومەنی نەوەی نوێیە.

لەکاتێکدا نەوەی نوێ خۆی بۆ خۆپیشاندانی"سەرتاسەری" ئامادە دەکات و بڕیاریداوە سبەی ئەنجامیبدات ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی ئەو حزبە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری سلێمانی دەستگیرکران کە یەکێکیان تەها ئەحمەد برای شاعیری ناسراو کەژاڵ ئەحمەدە.

دوای دەستگیرکردنی تەها ئەحمەد هێزەکەی ئاسایش دەستی گرتووە بەسەر مۆبایلەکەی کەژاڵ ئەحمەد کەئەویش لەماڵی دایکی دەژی لەشاری سلێمانی.

کەژاڵ ئەحمەد، لە فەیسبوک نوسیویەتی، "داوای ئازادکردنی تەھای برام لە ئاسایش ناکەم، ئەو ئامادەیە باجی بیرو بۆچوونی خۆی بدات، بەڵام بۆچی لەماڵی ئێمە و لەبەردەم دایکە  نەخۆشەکەمدا دەیگرن؟".
 
هەروەها دەشڵێت : ئەی بۆچی ڕێز لە ناو و ناوبانگی کەژاڵ ئەحمەد ناگرن و مۆبایلەکەی دەبەن؟.

کەژاڵ ئەحمەد ئەوەشی نوسیوە "پاسپۆرتی بەریتانیی بورھانی برام و منداڵەکانیتان بۆچی بردووە؟ "

دەشڵێت "ئاسایش بۆی ھەیە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بەڵام شکاندنی شکۆی رەمزەکانی خەبات و حزبەکەی خۆتان شەرمەزارییە".


PM:04:25:05/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت