وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: له‌ مانگی ته‌مموزدا داهاتی نه‌وت 10 ملیار دۆلار بووه‌

‌باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عیراق

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای كرد، داهاتی نەوت بۆ مانگی تەمموز 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

فەرمانگەی راگەیاندنی نەوت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی ئابی 2022، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە: "وەزارەتی نەوت كۆی گشتی هەناردە و داهاتی بەدەست هاتووی مانگی تەمموزی رابردوو راگەیاند، كه‌ بەپێی ئامارە سەرەتاییەكەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتە 102 ملیۆن. 385 هەزار 49 بەرمیل، لەگەڵ داهاتی بڕی 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار".

بەپێی راگەیەندراوەکە "کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل، لە کاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، بڕی هەناردەکراو بڕی دوو ملیۆن و 344 هەزار و 536 بەرمیل بووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "تێکڕای بڕی رۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک زیاتر لە 103 دۆلار و 60 سه‌نت بووە".


PM:07:55:01/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت