فیلمێک کە لە بەرهەمهێنانی وێستگەنیوز و رێکخراوی CDOـیە دوو خەڵاتی لە تورکیا وەرگرت


وێستگەنیوز_

فیلمی ناوی من دێکانە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاندۆرا لە وڵاتی تورکیا دوو خەڵاتی وەرگرت.

پاش ئەوەی فیلمی "ناوی من دێکانە" لە لایەن دەرهێنەر ئاڵا هۆشیار کاری دەرهێنانی بۆ کرا و لە رۆژی 8ـی مارس بۆ یەکەمجار پەخشکرا، ئەمرۆ ئەو فیلمە لە وڵاتی تورکیا دوو خەڵاتی وەرگرت. 

ئاماژە بەوەش کراوە، خەڵاتەکان بریتی بوون لە "خەڵاتی باشترین دیکۆمێنتاری و خەڵاتی باشترین پۆستەری فیلم."

شایەنی باسە، ئەم فیلمە لە بەرهەمهێنانی وێستگەنیوز و ڕێکخراوی CDOـیە و لە پاش پەخشکردنی، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

ئەم فیلمە وەک بە ناوەکەیدا دیارە باسی مەرگی دێکانە ئەو ژنەی تەرمەکەی لە بەکرەجۆ فڕێدرا. هەروەها باس لە کارەساتی ژن کوشتن دەکات کە بەرۆکی کۆمەڵگای کوردی گرتووە و ساڵانە بە دەیان و بگرە سەدان ژن لەم هەرێمە لە سەر ناوی جیاجیا دەکوژرێت.

فیلمی ناوی من دێکانه هەتا ئیستا لە سێ فستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرگیراوە و لە فستیڤاڵی نێودەڵەوتی ئیندۆرا دوو خەڵاتی وەرگرتووە خەڵاتێک بۆ باشترین دیکۆمێنتاری و خەڵاتی باشترین پۆستەر.


PM:03:35:20/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو