وەزارەتی دارایی چارەنوسی گرێبەستەکانی ئاشکرا کرد
وێستگه‌نیوزـ
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پێش دەرکردنی فەرمانی به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌سته‌كان، رێنمایی نوێ ده‌ربكرێت. دەشڵێت، "هەرکات گرێبەستەکان کران بەهەمیشەیی مووچەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
وه‌زارەتی دارایی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی بڵاوکردەوە كە واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه لەبارەی موچەی گرێبەستەکان.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، به‌پێی به‌راییه‌كان، بڕی مووچه‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بودجانه‌ی بۆیان خه‌رجده‌كرێت جیاكراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، له‌كۆی گشتی مووچه‌ی گرێبه‌سته‌كان به‌راورد به‌و مووچه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێن به‌هه‌میشه‌یی وه‌ریده‌گرن بڕی یەک ملیار و 757 ملیۆن و 496 هەزار و 976 دینار کەمتر دەبێت.
دەشڵێت، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ركاتێك فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كران به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی، مووچه‌یان گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت و زیاد ده‌بێت له‌كاتی پێدانی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه و هێنانی ماوه‌ی خزمه‌تی گرێبه‌سته‌كان.
نوسراوه‌كه ئەوەشی خستووەتەڕوو، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین به‌پێی یاسا نابێت ببنه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی.
هەر بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتیی دارایی، وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشینیاری كردوه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێن به فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی پێویسته پێش ده‌رچونی بڕیاری بون به هه‌میشه‌یییان هاوشێوه‌ی رێنمایی دارایی ژماره 39 و 42ی ساڵی 2013 رێنمایی تازه ده‌ربچێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌رێمی كوردستان ٢٨ هەزار و ٢٥٦ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی ناوخۆیی و ٤٣٩ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی بیانی هەن، کە سه‌رجه‌میشیان له‌سه‌ر میلاكی بودجه‌ی ئاسایی به‌شی په‌ره‌پێدان موچه وه‌رده‌گرن.
PM:02:21:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت