وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه پێش جه‌ژن روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له داهاتی به‌رده‌ست ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایین كاته‌كه‌ی دیاری بكات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە، وەک حکومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات".
ئەمڕۆ 27ی حوزه‌یرانی 2022، کۆتایی به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2022 هات و چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، له‌و داهاته‌ی به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی داراییدایه، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت جگه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنه‌وه.
PM:01:46:27/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 21192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت