تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە کوردستان.. دۆسییەکانیان دانەخراون
وێنەی کۆچبەرەکان
وێستگەنیوز_
نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەمە 30ی حوزەیرانی 2022. تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان کە دووان لەو تەرمانە منداڵێکی شەش ساڵە و منداڵێکی نۆ ساڵانە.
ئەمرۆ یەکشەممە، حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاو کەوتنیی یەختێکی کۆچبەران لە 21/12/2021 نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان تەرمی ئەوسێ کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە.
دەزگاکە دەشڵێت، لەساتی ڕووداوەکەشەوە تا ئێستا لوتکە و نوێنەرەكانی بەردەوام لەسەر هێڵن بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و دڵنیاییش دەداتە کەسوکاری بێسەروشوێن بووان کە سەرجەم دۆسیەکانیان بە کراوەیی ماون و کاریان لەسەر دەکرێت.
PM:12:02:26/06/2022
ئهم بابهته 2652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت