سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکی نەوەی نوێ دەکات


وێستگەنیوز_

سەنتەری میترۆ  دەستپێشخەری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سروه عەبدولواحيد-ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەموارکردنی هەندێک لە برگەکانی یاسای سزادانی عێراقی بە گرنگ وەسفکرد.


ئەمرۆ شەممە، لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک، پەرلەمانتار، یاساناس، رۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی سەنتەری میترۆ، بەسەرپەرشتی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، مێزگردێکی  تایبەت بە هەموارکردنی هەندێ ماددەی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە ئازادی بیروڕا بەڕێوەچوو.

عەلی عومەر نوێنەری سەنتەری میترۆ لە بەغداد رایگەیاند، دەستپێشخەری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سروه عەبدولواحيد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەموارکردنی هەندێک لە برگەکانی یاسای سزادانی عێراقی جەوهەری کاری ئۆپۆزسێۆنە و  وتی، " کۆبونەوەکەو ئەوەی تێیدا باسکرا گرنگ بوون ئێمە پشتیوانی دەکەین".

لە مێزگردەکەدا پێشنیازی کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی ڕۆژنامەگەری عێراق تایبەت بەهەمواری ماددەکانی پەیوەست تاوانەکانی بڵاوکردنەوە لە یاسایی سزدانی عێراقی وەک پەڕەیی پێشنیازکراو گفتوگۆی لەسەرکرا و لەلایەن بەشداربووانەوە پێشنیازی نوێ خرایـەڕوو.

مێزگردەکە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی ڕسائل و پەیمانگایی گەشەپێدانی سیاسی و حوکمی ڕەشید ڕێکخرابوو.


No description available.
No description available.

No description available.

No description available.


PM:06:52:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو