عەممار حەکیم دووپاتی دەکاتەوە.. به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو ناكه‌ین
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه
وێستگەنیوز_
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ئاشكرایكرد، له حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌شداری ناكه‌ن، ئەوە لە کاتێکدایە پێش کشانەوە ڕەوتی سەدر لە گفتوگۆکان ڕەوتی حیکمە هەمان بڕیاری دابوو.
ئەمرۆ شەممە 25ی حوزەیرانی 2022 نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له‌میانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ره‌وته‌كه‌یان، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ره‌وتی حیكمه ته‌واوی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كانی رابردوو له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌رپرسیارێتیان پاراستنی خوێنی شه‌هیدانه.
ره‌وتی حیكمه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كاری داهاتوومان نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی لایه‌نه سیاسییی و نیشتمانییه‌كانی عێراقه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێندرێت، بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكات، هه‌روه‌ها ببێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوان تاكی عێراقی و حكومه‌ت.
دوای هه‌شت مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، هێشتا حكومه‌تی پێنه‌هێنراوه، دوای ئه‌وه‌ش ره‌وتی سه‌در له ته‌واوی پڕۆسه‌كه كشایه‌وه.
PM:05:55:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت