بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری ئێرانی هه‌ژاند
بوومەلەرزیەک لە ئێران. وێنە، ئەرشێف
وێستگەنیوز_
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2022، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌زه‌زانی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.7 پله‌ی رێخته‌ر ئێرانی هه‌ژاند.
میدیا عەرەبییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو، "تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانه مرۆیی و ماددیه‌كان به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ندێك دانیشتوانی ئیمارات هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، كه قووڵییه‌كه‌ی 8 كلیۆمه‌تر بووه."
لەو بارەیەوە سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ بوومه‌له‌رزه‌زانی له ئیمارات بڵاویكرده‌وه، "بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاتژمێر 7:37ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ئیمارات به گوڕی پله‌ی رێخته‌ر باشووری ئێرانی هه‌ژاندووه."
ئێران دەکەوێتە ناوچەیەکەوە کە ساڵانە رێژەیەکی زۆری بوومەلەرزەی تێدا روودەدات، بەڵام هەندێکییان هەستێکی ئەوتۆیان پێناکرێت و زیانی نابێت.
AM:09:39:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت