رابەری یەکێک لە گەورەترین تەریقەتەکانی تورکیا كۆچی دوایی كرد
فۆتۆ: ئەنادۆڵ
وێستگهنیوزـ
ئهمڕۆ ههینی 24ی حوزهیرانی 2022، مەحمود ئوستاعوسمانئۆغڵو، رابەری یەکێک لە گەورەترین تەڕیقەتەکانی تورکیا، لە تەمەنی 93 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی گورچیلەکانییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی ئهنادۆڵی توركیا بڵاویكردهوه: لە رێوڕەسمێکدا تەرمی ئوستاعوسمانئۆغڵو، براوەته مزگەوتی فاتیح لە شاری ئیستانبوڵ، بەهۆی قەرەباڵغی رێوڕەسمەکەشەوە پۆلیس تەواوی رێگاکانی سەر مزگەوتەکەی بە رووی هاتوچۆدا داخست.
ئاماژه بهوهشكراوه، دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەری، تەرمی مەحمود ئوستاعوسمانئۆغڵو، بەرەو گۆڕستان بهرێكراوه و بهخاك سپێردراوه.
PM:07:05:24/06/2022
ئهم بابهته 1984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت