نەتەوە یەکگرتووەکان: شیرین ئەبو عاقلە بە تەقەی ئیسرائیلییەکان کوژراوە


وێستگەنیوز_

وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، شیرین ئه‌بوعاقله‌، خانمه‌ رۆژنامه‌نووسی فه‌له‌ستینی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئیسرائیلییه‌كان كوژرا.

راڤینا شه‌مه‌دسانی، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانی كۆنفرانسیكی رۆژنامه‌وانی له‌ ژنێڤ ئاشكرای كرد، شیرین ئه‌بوعاقله‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ به‌ گولـله‌ی لایه‌نی ئیسرائیل كوژرا، به‌ مه‌به‌ست بووه‌ و ته‌قه‌ی عه‌شوایی نه‌بووه‌.

شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی 1971 لە شاری قودس لە دایکبووبوو و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بە دەست هێنابوو و بۆ ماوەی 25 ساڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی ئەلجەزیرەی قەتەریی بوو.

پێشتریش ئەلجەزیرە و دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین بەرپرسیارییەتی کوشتنی ئەبو عاقلەیان خستبووه‌ ئەستۆی ئیسرائیل و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل پێی وایه‌ ناوبراو بە گولـلەی چەکدارانی فەڵەستینی کوژراوە، ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە هه‌ر زوو رەتکراوەتەوە.


PM:02:01:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو