رووسیا له‌ناو ئۆكرانیا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناتۆی بۆردومانكرد

‌فۆتۆ: AFP

وێستگه‌نیوزـ

سوپای رووسیا بە موشەکی کروز کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی ناتۆی لە رۆژئاوای ئۆکرانیا بۆردومانکرد.


بەرپرسانی سەربازی رووسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاکسیان راگەیاند، ئەو کۆگایەی بۆردومانیان کردووە دەکەوێتە ناوچەی تێرنۆبڵی رۆژئاوای ئۆکرانیا و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی تێدابووە کە ناتۆ بۆ سوپای ئۆکرانیای ناردووە.

ئەوەش خراوەتەروو، سوپای رووسیا لە دەریای رەشەوە موشەکەکانی ئاڕاستەکردوون و جگە لە وێرانبوونی کۆگایەکی تەقەمەنی، 22 کەسیش برینداربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندبوو، هەر کاروانێکی چەک و هاوکاری ناتۆ و ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج.


PM:05:13:13/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو