لیرەی تورکی لە مانگی ئایاردا سەدا 8ی بەهاکەی لەدەستداوە


وێستگەنیوز_

بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان زیاتر دابەزی، ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 16 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە کرا.  

 
بەیانی رۆژی سێشەممە، 24ی ئایاری 2022، لە کاتی کردنەوەی بۆرسەی ئیستەنبوڵ و بازاڕی دراوەکانی تورکیادا، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 16.3 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە کاتژمێر 10:56 خولەکدا بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی، یەک دۆلار بە 16.16 لیرە و یەک یۆرۆ بە 17.33 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
 
ماوەی دوو هەفتە بوو یەک دۆلاری ئەمریکی لە سنووری 15.90 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا. لیرەی تورکی تەنیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 8٪ی بەهای خۆی لەدەستداوە.


PM:05:54:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت