واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار دیاری كرا


وێستگه‌نیوزـ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌ك ئاماده‌یه‌.
 
ماڵپه‌ری رووداو، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌: "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرابوو دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێک پێش بخرێت، بۆیە لە پێنجی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت".
 
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئێستا 550 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە گەڕانەوەی داهاتی نەوت تەواو دەکرێت.
 
رۆژی 9ی ئایاری 2022، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە پێدانی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2022 کرد. پرۆسەی دابەشکردنی مووچەش بەپێی ئەو خشتەیە راگەیه‌ندراوە لە رۆژانی 29 و 30ی ئایار بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کۆتایی دێت.


PM:12:09:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 41472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو