یەکێتی پۆستێکی باڵای وەرگرت


وێستگەنیوز_

لە نوسراوێکی فەرمی و فەرمانێکی نهێنیدا دەرکەوتووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستێکیان بە پلەی "بەرێوەبەری گشتی" لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەرگرت.

ئەمرۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هاتووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستێکی باڵای وەرگرتووە و دانا حمەشەریف سەعید، بە پلەی "بەرێوەبەری گشتی" لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزراوە. 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (105) لە بەرواری 21.4.2022، وە فەرمانی نهێنی سەرۆک وەزیران، ژمارە 1216 لە 15.5.2022، بریار درا بە دامەزراندنی بەرێز "دانا حمەشەریف سەعید" بە پلەی بەرێوەبەری گشتی لەسەر میلاکی وەزارەتمان لە پۆستی (بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە)، ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونی کاری پێدەکرێت". 



PM:03:26:23/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت