رووسیا ھەناردەکردنی گاز بۆ فینلەندا رادەگرێت


وێستگەنیوز_

کۆمپانیای گازی فینلەندا "گازپرۆم" رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە رووسیا ھەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ فینلەندا رادەگرێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی فینلەندا رازی نەبووە پارەی گازی رووسی بە دراوی رۆبڵ بداتە مۆسکۆ.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا رایگەیاندووە، لە سبەی شەممە 21ی ئایار، ھەناردەی گاز بۆ فینلەندا رادەگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ، لە 31ی مانگی ئادار، ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا ئاشکرایکرد، پارەی ھەناردەی گاز لەو وڵاتانەی ھاورێی مۆسکۆ نین، بە دراوی روسی "رۆبڵ" وەربگیرێت و لە ئەگەری پابەند نەبونی ئەو وڵاتانەشدا، ھەناردەی گاز رادەگرن، لە چەند ھەفتەی رابردووشدا بە ھەمان ھۆکار ھەناردەی گازی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا راگرت.

فینلاندا ڕۆژی هەینی بە فەرمی رایگەیاند، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکرێگرتنی کەشتییەکی هەڵگرتن و گازکردنەوە لە کۆمپانیای ئێکسێلرات ئینێرجی (EE.N) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی گۆڕینی پێداویستییەکانی ڕووسیا، کە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات.


PM:06:38:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت