بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە
دیمەنێک لە ئیدارەی قەزای سۆران
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران و راستەوخۆ لە دوای دەرچوونیشییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانهوه بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوه كراوه، بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت و دوای دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت.
کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کاریگەر دەبێت لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
AM:11:29:20/05/2022
ئهم بابهته 2188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت