نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و به‌راورد به رۆژانی پێشووتری هه‌فته‌ی رابردوو كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئایاری 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 52 سه‌نته.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 109 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌رزترین نرخی نه‌وتی برێنت له‌م مانگه‌دا ناوهڕارستی هه‌فته‌ی رابردوو بوو كه یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 114 دۆلار.
هاوكات لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەسەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵدا.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.
AM:09:10:20/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت