لە رووداوێکی ھاتوچۆدا بریکاری وەزیری تەندروستی بریندار بوو
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه‌نیوزـ
له رووداوێكی هاتوچۆدا له جۆری پێكدادان كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و پێنج كه‌سی تریش بریندار بوون كه یه‌كێك له برینداره‌كان بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: رووداوەکە كه‌مێك پێش ئێستا لە رێگەی سماقوڵی لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و تیۆتا کامری روویداوه.
باسی له‌وه‌شكردووه: به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی تریش بریندار بوون، كه یەکێک لە بریندارەکان د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریکاری وەزیری تەندروستی هه‌رێمه.
PM:09:29:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت