ڤیدیۆ... جۆرج بۆش عیراق و ئۆکرانیا تێکەڵ دەکات


وێستگەنیوز_

جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکیدا کە دوێنێ چوارشەممە 18ـی ئایاری2022 پێشکەشیکرد، بەهەڵە داگیرکردنی عێراق بە دڕندانە و ناڕەوا وەسف دەکات لە لایەن رووسیاوە. 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی The Guardianی بەریتانی، جۆرج دەبلیو بۆش، لەوتارەکەیدا کە ئاهەنگێکی تایبەت لە شاری دالاسی ویلایەتی تێکساس پێشکەشی کرد دەڵێت، "ئەنجامەکەی ناڕێکی و نەبوونی باڵانسە لە رووسیادا، ئەوە بڕیاری تاکە پیاوێکە کە دەستی کردووە بە لەشکرکێشییەکی ناڕەوا و دڕندانە بۆ سەر عێراق.

پاش چەند چرکەیەک، " سەری دەجوڵێنێت و دەڵێت "مەبەستم ئۆکرانیا بوو".

سەرۆکی پێشووی ئمەریکا بەتەمەنبوونی خۆی کردە پاساوی هەڵەکەی و وتی 75ـم با واتای ئەوەی تەمەنی 75 ساڵە، لەو کاتەدا بەشداربووانی ئاهەنگەکە دەستیان بە پێکەنین کرد.

لە ساڵی 2003 کاتێک جۆرج بۆش سەرۆکی ئەمریکا بوو، بە پاساوی بوونی چەکی کۆمەڵکوژ سوپای ئەمریکا جەنگی لەدژی رژێمی سەدام حسێن راگەیاند.




PM:01:41:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت