نرخی نه‌وت جارێكی دیكه به‌رزبوه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت پێنج دۆلار به‌رزبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئایاری 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 114 دۆلار و 22 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنی دووشه‌ممه به 109 دۆلار و 14 سەنت بوو،
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 111 دۆلار و 72 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 106 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەسەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵدا.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.
AM:09:15:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت