بەهۆی خۆڵبارینەوە چوار هەزار کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان


وێستگەنیوز_

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارینەوە 4,000 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی عێراق.
 
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، گەیشتووەتە چوار هەزار کەس. 
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرجەم حاڵەتەکان لەلایەن دام و دەزگا تەندروستییەکانەوە چاودێری تەندروستی پێویستیان ئەنجام دراوە و چارەسەر وەردەگرن."
 
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووەتەوە، بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 70 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کران، لە سنووری تەندروستیی گەرمیانیش 52 کەس. کەشناسیش دەڵێت، "هەتا رۆژی چوارشەممە ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت.


PM:06:30:16/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو