مالیکی: بریارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی نەیهێشت ماڵی گشتی بچێتە ژێردەستی گەندەڵکاران


وێستگەنیوز_

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بریاری دادگای باڵای فیدراڵی شایەنی سوپاس و پێزانینە و چوار خاڵی گرنگی بەدیهێناوە، گرنگترینییان پاراستنی ماڵی گشتی و رۆیشتنی بەشێکی زۆری بۆ ژێردەستی گەندەڵکاران.
 
ئەمرۆ دووشەممە، 16ی ئایاری 2022، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی چوار ئامانجی گرنگی بەدیهێنا لەوانە بڕیاری بە نایاسایبوونی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک، بە هۆی بڕیارەکەوە پاراستنی ماڵی گشتی بەدیهێنا لە یاریکردن و رۆیشتنی بۆ ژێردەستی دەسەڵاتی گەندەڵکاران."
 
نوسیویشیەتی، "پارێزگاری بۆ حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران بەدیهێنا لە بەشداریکردن لە پێشێلکاریی یاسایی و دەستووری".

مالیکی بە تەواوی پشتگیری خۆی بۆ بریارەکە دەربڕیوە و دەڵێت، "بریارەکەی دادگا بەجێگەیاندنە نا یاساییەکان لە گرێبەستکردن و دامەزران و لابردنی گەورە فەرمانبەرانی راگرت و حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی زیاتری لە بەڕێکردنی کارە ئاساییەکانی رۆژانەی زیاتر نییە."
 
بە بروای سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەم بریارە رێگەکەی بە کراوەیی هێشتەوە لەبەردەم حکومەت لە دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ خۆراک و پێداویستییەکان، ئەوەش بەبەکارهێنانی پێشینەکان لە وەزارەتی دارایی."
 
لە کۆتاییداجەختی کردووەتەوە لەوەی، دادگا شایەنی سوپاس و پێزانینە لە بەرەنگاربوونەوە بۆ پارێزگاریکردن لە کردەی سیاسی بۆ ئەوەی نەکەوێتە کێشەوە.
Image


PM:05:22:16/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو