دادگای فیدراڵی مه‌شعان جبوری له‌ په‌رله‌مانتاری دوورخسته‌وه‌

‌مشعان جبوری

وێستگه‌نیوزـ

دادگای فیدراڵی عیراق مه‌شعان جبوری، په‌رله‌مانتاری سوننه‌كانی دوورخسته‌وه‌ ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه‌.


دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی ئەندامێتی مشعان جبوری، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەش دوای سكاڵای ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنەكە، بەهۆی ئەوەی مشعان جبوری بڕوانامەی خوێندنی ساختەكردووە.

دادگاكە بڕیاریداوە لە بری مشعان جبوری، مقدام ئەلجومەیلی ببێتە ئەندامی ئەنجومەین نوێنەران.


لە لای خۆشییەوە، مەشعان جبوری لە تویتێکدا رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیم لە پەرلەمان کاردانەوەی دەبێت.

هاوكات ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی به‌ سیاسی كراوون.


PM:02:17:16/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو