سه‌در: دادگا لایه‌نگری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ په‌رله‌مانیان په‌كخستووه‌

‌موقتەدا سەدر

وێستگه‌نیوزـ

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی عیراق بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، دادگا لایه‌نگری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ په‌رله‌مانیان په‌كخستووه‌.


موقتەدا سەدر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2022، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: دادگا لایەنگری ئەو کەسانە دەکات کە پەرلەمانیان پەکخستووە.

باسی لەوەشکرد، عیراق ناگەڕێتەوە بۆ پشک پشکێنە و هاوپەیمانی‌ لەگەڵ سێیەکی‌ پەکخەردا ناکات.

سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکانی‌ سێیەکی‌ پەکخەر خراپن و گەیشتووەتە قۆناغی‌ پەکخستنی‌ بەرژەوەندییەکانی‌ گەل، ئایا گومان دەکەن بەو کردەوانەوە ناچارم بکەن هاوپەیمانێتیان لەگەڵدا بکەم؟".

ئەوەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو سەدر لە تویتێکدا بڵاویکردەوە وتی، "بڕیاریانداوە بۆماوەی 30 رۆژ ببنە ئۆپۆزسیۆن".


PM:02:00:16/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت