بازرگانی هەرێم: دوای 10 رۆژ لە رادەستکردنی گەنمەکانیان پارە بە جوتیاران دەدرێت


وێستگه‌نیوزـ

بەڕێوه‌بەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و بۆ هەر تەنێک 750 هەزار دینارییان پێدەدات، ئەگەر خواست لەسەری زیادی کرد 20٪ نرخەکەیان بۆ زیاد دەکەن، دەشڵێت، "دوای 10 رۆژ لە رادەستکردنی گەنمەکانیان پارە بە جوتیاران دەدرێت".

نەوزاد کامل مەحمود بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەشکرد، ئەگەر جوتیاران لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە گەنمەکانیان بفرۆشن بۆ هەر تۆنێک 750 هەزار دیناریان پێدەدریت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دوای 10 رۆژ لە رادەستکردنی گەنمەکەش جوتیاران پارەکەیان وەردەگرن و لە ئێستاشدا دەرگای سالیۆکان کراونەتەوە".

بەڕێوه‌بەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: "هەرکاتێک بەرهەمی گەنم پێگەیشت لە جوتیارانی وەریدەگرن و سەرجەم گەنمەكانیش بە یەک پلە وەردەگیرێت".

باسی له‌وه‌شكرد: "ئەگەر خواستی ناوخۆ لە بەرهەمی گەنم زیاتر بێت 20٪ی نرخی گەنمەکەیان بۆ زیاد دەکەن".

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر رێبوار ئەوڕەحمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندبوو، ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە پۆلێنکردن لەسەر بنەمای پلەی یەک و دوو سێ نامێنێت و پارەی وەرگرتنی هەر تۆنێکیش 50 یاخود 100 هەزار دینار زیاد دەکرێت.


PM:04:35:15/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت