شەرە تەقە لەنێوان هاوکارێکی سڵێمان هەڵشۆیی و کەسێكی دیکە روویدا
وێستگەنیوز_
لەسەر کەیسی سڵێمان هەڵشۆیی کە سەرەتای ساڵی ڕابردوو بەهۆی پارەخواردنی چەندین کەس، خرایە زیندانەوە، لە سەنگەسەری-ی دەڤەری ڕاپەڕین شەڕەتەقە لە نێوان هاوکارێکی سڵێمان هەڵشۆیی و کەسێکی تر دروستبوو کە "پارەی خوراوە".
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز، ئەو کەسەی "پارەی خوراوە" ئێوارەیە ئەمرۆ شەممە لە رووداوەکەدا فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار لە سلێمانی کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، شۆڕش حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە وێستگەنیوز-ی وت، "ئەو کەسەی تەقەی کردووە، و خاوەن پارەکەی بریندار کردووە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە".
PM:07:48:14/05/2022
ئهم بابهته 4404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت