محەممەد بن زاید بە سەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەپێی بڕگەی 51ـی دەستوور، محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژارد.
ئەمرۆ شەممە 14ی ئایاری 2022، ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەپێی بڕگەی 51ـی دەستوور و لە پاش کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنهەیان، محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژارد.
ئەمەش دوای ئەوەی دوێنی هەینی 13ی ئایار، ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه، خەلیفە بن زاید ئالنهەیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
به‌و هۆیه‌وه له ئیمارات ئاڵای وڵات هێنرایه خواره‌وه و 40 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا. هه‌روه‌ها ده‌وام له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئیتیحادی ئیمارات و میرنشینه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگیرا.
PM:12:52:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت