مامۆستایانی ناڕازی: گەندەڵیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئیدارەدان و خەرج کردنی داهات ئاشکرادەکەین

‌یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان... وێنە، ئەرشیف

وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 14ی 5ی 2022، مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی زانکۆی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی چەند زانکۆیەکی دیکە بۆ سێیەمجار پەیامێکی تووند ئاراستەی حکومەت دەکەن و دەڵێن، "کاردەکەین بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئیدارەدان و خەرج کردنی داهات، ئەگەر "وەزیرە بێ دەسەڵاتەکەمان" ریفۆرمی راستەقینە ئەنجام نەدات و روونکردنەوە نەدات".

مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەریەک لە  زانكۆی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی چەرمۆ بەیاننامەیەکی نارەزایەتییان بۆ جاری سێیەم ئاراستەی حکومەت کرد و تێیدا هاتووە، بارودۆخی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ئەمەی دەکرێت سوکایەتیە بە رۆشنبیران ومامۆستایان وفەرمانبەران و خوێنی شەهیدان وئەنفالکراوان."

ئاماژە بەوەش دەکەن، "لەبەر بەردەوامبوونی کێشەکان هەممو مانگێک و رێزنەگرتن لە داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و بە سیاسی و حزبی کردنی بابەتی مووچە و بەدەنگ نەهاتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ داواکاریەکانمان، ئەوا ئێمە مامۆستایانی زانکۆ بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستەکانمان و داوا دەکەین وەزیرە بێ دەسەڵاتەکەمان ""وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی" لە  ئەوروپاوە روونکردنەوە بدەن لەسەر کۆی پرۆسەی خوێندن و داوایان  لێ ئەکەین بە ئەنجامدانی ریفۆرمی راستەقینە لە خوێندنی باڵاو لە هەرێمی کوردستان وخزمەتی مامۆستایان وفەرمانبەران وباشتر کردنی ئایندەی گەنجان وخوێندکارانمان."

هاوکات هۆشداری دەدەنە وەزارەتی خوێندی باڵا و جەخت دەکەنەوە لە ئەگەری گوێ نەگرتن لە داواکارییەکانیان، " ئەوا ئێمەی ئەکادیمی و مامۆستا هەڵدەستین بە ئامادەکردنی پرۆژەی ریفۆرم و بڵاوی دەکەینەوە وە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری دەەکەین لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی مەرکەزی لە عیراق، هەروەها سەرجەم کونسولخانەکان لە هەرێمی کوردستان لە قەیرانی خوێندنی باڵا ئاگادار ئەکەینەوە".

دەشڵێن، "کارئەکەین بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئیدارەدان و خەرج کردنی داهاتی وەزارەت. بۆیە  لێرەوە دووبارە ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکان  بەردەوام دەبین لەسەر بایکۆت وجێ بە جێکردنی پلانی ریفۆرم لە وەزارەتمان وە کاردەکەین بۆ گەراندنەوەی حورمەت  بۆ خوێندنی باڵا."


PM:12:29:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو