بافڵ تاڵهبانی: خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەی گهلی ئیمارات دەزانین
بافڵ تاڵهبانی
وێستگهنیوزـ
بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان پهامێكی بهبۆنهی كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆكی ئیمارات بڵاوكردهوه و رایگهیاند، بەناوی خۆی و حزبهكهیهوه پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و گەلی ئیمارات دهكهن.
بافڵ تاڵهبانی له پهیامهكهیدا دهڵێت: "بەداخ و خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات-مان پێگەیشت".
ئهوهشی وتووه: "بەناوی خۆم و یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و گەلی ئیماراتی خۆشەویست دەكەین".
دهشڵێت: "خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین و لەخوای بەخشندە داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت".
ئەمڕۆ هەینی خەلیفە بن زاید ئال نهەیان سەرۆکی وڵاتی ئیمارات لە تەمەنی 73 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد و بەهۆیەوە بەپێی وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی لەو وڵاتە بۆ ماوەی 40 رۆژ ئاڵای ئەو وڵاتە لەسەر دامەزراوەکان دادەگیرێت و 3 رۆژیش دەوام لە فەرمانگەکانی کەرتی گشتی و تایبەتیش رادەگیرێت.
خەلیفە بن زاید ئالنهەیان لە شاری ئەلعەین لە 7ی ئەیلوولی 1948 لەدایکبووە. کوڕی گەورەی دامەزرێنەری وڵاتی ئیماراتە. دووەم سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شەشەم حاکمی شازدەیەمی ئیمارەتی ئەبو زەبی بووە. لە 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 لە شوێنی باوکی"زاید بن سوڵتان"ی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بووەتە سەرۆکی وڵات.
PM:07:05:13/05/2022
ئهم بابهته 3292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت