ھەماھەنگی ڕەتی دەکاتەوە هاوهەڵوێستییان بۆ هاوپەیمانی سێقۆڵی ڕاگەیاندبێ


وێستگەنیوز_

چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەو ھەواڵانە رەتدەکات، کە هاوهەڵوێستیان لەگەڵ "بەرەی رزگاری نیشتمان" ھاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ پێکھێنانی حکومەت ڕاگەیاندبێت.


چوارچێوەی ھەماھەنگی راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو هەواڵانە، بڵاوکردەوە کە دەخرێتە پاڵیان بۆ پێکھێنانی حکومەت لەگەڵ ھاوپەیمانی سێقۆڵی و رایگەیاند، چەند ماڵپەڕ و پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە بەشێک لەلایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی سیقۆڵی "بەرەی ڕزگاری نیشتمان" دەستیانکردوە بە پێکھێنانی حکومەت، "ھەموو ئەو ھەواڵانە بێ بنەمان".

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە چەواشەکردنی رای گشتییە ھیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بۆچونەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و یەکڕیزیی و پێکەوەیی لایەنەکان نابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چوارچێوەی ھەماھەنگیی پابەندە بەو پرنسیپانەی دەستیپێکردوە بۆ پێکھێنانی حکومەت و پاراستنی گۆڕەپان و پێگەی ھاوڵاتیان و کوتلە سیاسییەکان.


AM:10:27:13/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت