نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگەنیوز_
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 و دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تا رادەیەکی زۆر جێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 48 سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 101 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
AM:09:26:11/05/2022
ئهم بابهته 2768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت