به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو..خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا چووه ئۆكرانیا
ئۆلینا زیلینسكی و جیل بایدن
وێستگه نیوزـ
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز بۆ پشتیوانیی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا، جیل بایدن، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته ناو خاكی ئۆكرانیا، سه‌ردانه‌كه‌ش كه له‌مڕۆ 8ی مارسدا ئه‌نجامدراوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنی دایك.
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆلینا زیلینسكی، خانمه هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی دایكه‌وه ئه‌نجامدا و جیل بایدن به رێگای وشكانیدا له سلۆڤاكیاوه چووه گوندی ئۆزهورود كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری ئۆكرانیا.
میدیاكانی ئه‌مریكاش بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه هه‌ردوو خانمه یه‌كه‌مه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئۆكرانیا له ژورێكی بچوكی خوێندنگه‌یه‌كی ئه‌و گونده‌دا بووه كه بۆ داڵده‌دانی په‌نابه‌ران به‌كارهێنراوه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی هاوسه‌ری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی به‌رپه‌رسه باڵاكانی كۆشكی سپی دێت بۆ ئۆكرانیا و پێشتریش چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار و پله‌داری سه‌ربازیی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئۆكرانیایان كردوه، له‌وانه نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێس و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری.
PM:09:59:08/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت