رێژەی هەڵاوسان بەرزترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی تۆمارکردووە


وێستگەنیوز_

پەیمانگای ئاماری تورکیا چەند ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە مانگی ئاداردا گەیشتووەتە 69.97% بەمەش سەرجەم پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە و بەرزترین ئاستییەتی لە 20 ساڵی رابردوویدا.

لە ئامارەکەی پەیمانگای ئاماری تورکیا دەڵێت، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش بۆ جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێنێتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەکییەکان دوای داڕمانی لیرە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان.

هاوکات، لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە ئاماژە بەوەشدەکات، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای مانگانە بەرێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە شارەزایان پێشبینیان دەکرد رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بە رێژەی 68% لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبێتەوە.


AM:08:44:06/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو