تیپه‌كه‌ی دۆڕا و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

هانده‌رێكی تیپی دالاس كاوبۆیز-ی ئه‌مریكی تووشی نائومێدی بوو كاتێك تیپه‌ دڵخوازه‌كه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتیی ساڵانه‌ی "سوپه‌ر بۆڵ" دۆڕا، له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ كچێكی تردا ده‌ركه‌وت و ناپاكییه‌كه‌ی ئاشكرا بوو.

كامێرامانه‌كه‌ زوومه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر ئاماده‌بووانی یارییه‌كه‌، كچ و كوڕێكی هێنایه‌ پێشه‌وه‌ كه‌ غه‌مبار دیاربوون، كوڕه‌كه‌ كچه‌كه‌ی له‌ باوه‌ش گرتبوو، دڵنه‌وایی ده‌دایه‌وه‌ كه‌ تیپه‌كه‌یان دۆڕاوه‌.

له‌وكاته‌دا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ته‌ماشای یارییه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌م دیمه‌نه‌ی بینی و شۆك بوو به‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی خۆشی ده‌وێت، كچێكی دیكه‌ی له‌ باوه‌شدایه‌، به‌مه‌ش بۆی ده‌ركه‌وت كوڕه‌كه‌ ناپاكیی لێ ده‌كات.

كچه‌كه‌ خۆی پێ نه‌گیرا و له‌ هه‌ژماری خۆی ئابڕوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی برد و جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌ كوڕه‌كه‌ راگه‌یاند و بۆی نوسی "ئه‌مه‌ خۆشه‌ویسته‌ فێڵبازه‌كه‌ی پێشومه‌، ئه‌و نه‌سته‌له‌یش كه‌ له‌ باوه‌شیدایه‌ پێی وتبووم كه‌ جیابونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ش درۆیه‌كی تر بوو كه‌ منیان پێ فریوو دا."


PM:10:55:25/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 16616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو