سبەینێ‌ لە پێنجوێن لەتەواوی فەرمانگەو خوێندنگاكان پشووی فەرمیە

‌قەزای پێنجوێن

وێستگەنیوز- هەرێم عەبدولڕەحمان

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفروبارانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، سبەینێ‌  لەتەواوی فەرمانگەو خوێندنگاكانی قەزای  پێنجوێن كرایە پشووی فەرمی.

ئەمشەو یەکشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2022، زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، ''بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفروبارانەی ڕووی لەناوچەكەمانكردوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لەتەواوی فەرمانگەو ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمیە.

ئەوەشیخستەڕوو، ''پشوەكە تەنها بۆ سبەینێ‌ دوو شەممەیە، بەڵام ئەگەر بارینی بەرفرەكە بەردەوامی هەبێت پشوەكانی درێژ دەكەینەوە.''

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفرو باران ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردوە، بەهۆیەوە لافاو لەهەندێك ناوچە دروستبوەو زیانی ماددی زۆری لێكەوتۆتەوە، لەبەشێكی زۆری  ناوەندەكانی خوێندن لە شاروشاروچکەکانی هەرێم کراوەتە پشوو.

هاوکات ماڵپەڕی جیهانی ئەکوایزەر تایبەت بە کەشوهەوا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی 17، 18 و19ی ئەم مانگە پلەکانی گەرما لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕو لەنزمبوونەوەی زیاتر بکەن، بەجۆرێک نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو 18 پلەی ژێر سفر دەبێت.


PM:09:21:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 21836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت