به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگه‌ی مه‌رگه_ دوكان داخرا
رێگەی قەرەسرد لەنێوان دوکان و بنگرد
وێستگه‌نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی بافرینی به‌فرێكی زۆره‌وه رێگه‌ی سه‌ره‌كی دوكان _ بنگرد سەر بە پارێزگای سلێمانی داخراوه و داوا له شۆفێران ده‌كات له‌و شه‌قامه‌وه هاتوچۆ نه‌كه‌ن تا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له ئاگادارییه‌كی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكاندا هاتووه: "ئاگاداری شۆفێران دەكەین بەھۆی بارینی بەفرەوە شەقامی دوكان ـ بنگرد، شاخی قەرەسرد لە ئێستادا داخراوە".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "تكا دەكەین تا شەقامەكە پاك دەكرێتەوە و كەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە شۆفێران لەو رێگەیەوە ھاتوچۆ نەكەن بۆ ئەوەی تووشی كارەسات و رووداوی نە خوازراو نەبن چونكە لە ئێستادا بەفربارین بەردەوامی ھەیە".
هاوكات ئه‌مشه‌و ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه تا سبه‌ی شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت و به گشتی شه‌پۆله‌كه تا كۆتایی هه‌فته ناو به‌ناو چالاك ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2022، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری خۆیان بكه‌ن له كوێ پێویست بكات گۆڕانكاری له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكه‌ن.
به وته‌ی ئاسۆ كه‌مال، رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 18 و 19ی ئه‌م مانگه، دۆخی كه‌شوهه‌وا تا راده‌یه‌ك سه‌قامگیر ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێننه‌وه، بۆ جارێكی تر له دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه جارێكی تر شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
PM:08:22:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 7468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت