لێدوانی كه‌شناسی له باره‌ی به‌رده‌وامی به‌فربارین له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی
دیمەنی بەفربارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی
وێستگه‌نیوزـ هه‌ستیار ره‌ووف
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه به‌رده‌وامی ده‌بێت و له هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ش په‌روه‌رده‌ی سلێمانییان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه تا سبه‌ی شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت و به گشتی شه‌پۆله‌كه تا كۆتایی هه‌فته ناو به‌ناو چالاك ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2022، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری خۆیان بكه‌ن له كوێ پێویست بكات گۆڕانكاری له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكه‌ن.
به وته‌ی ئاسۆ كه‌مال، رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 18 و 19ی ئه‌م مانگه، دۆخی كه‌شوهه‌وا تا راده‌یه‌ك سه‌قامگیر ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێننه‌وه، بۆ جارێكی تر له دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه جارێكی تر شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌م شه‌پۆله تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر له رۆژی هه‌ینی 20ی كانوونی دووه‌م، بۆ چه‌ند رۆژێك كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بن، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێننه‌وه و له به‌یانیانیشدا شه‌خته و سه‌هۆڵبه‌ندان دروست ده‌بێت.
له باره‌ی رێژه‌ی بارانبارینه‌وه وتی: "تا كاتژمێر نۆی به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆی گشتی بارانبارین له سلێمانی 199 ملیمه‌تر بووه، له كاتێكدا ساڵی رابردوو له‌مكاته‌دا 232 ملیمه‌تر باران باری بوو".
PM:07:28:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 23964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت