بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا كه سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له كاتژمێر ٩:٣٠ خولەک ئه‌نجام بدرێت.
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه: لە ڕۆژی شەممە (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن له سنوری پارێزگای هه‌ولێر بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن.
ده‌شڵێت: ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو.
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه كه لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتوچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەشوهەواوە، پێویست ناكات بەخێوکارانی قوتابیان منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ قوتابخانەو جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه "بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت."
PM:10:59:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4460
جار خوێنراوه‌ته‌وه