په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان دادوبێدادیانه و سكاڵایه‌كیان گه‌یانده موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارنی كوتله‌ی سه‌در له په‌رله‌مانی نوێی عێراق هانایان بۆ سه‌رۆكی ره‌وته‌كه‌یان برد و دادوبێدادیانه له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه فشاریان خستونهتهسهر.
په‌رله‌مانتاره‌كانی كوتله‌ی سه‌در ده‌ڵێن كه سه‌ركرده‌كانی ره‌وته‌كه‌یان فشاریان لێده‌كه‌ن، ئه‌وان خۆیان خه‌ڵك دیاری ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر پهرلهمانتارهكاندا ده‌یانسه‌پێنن تا بیانكه‌ن به به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كانیان.
په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌در سكاڵاشیان له‌وه كردوه كه سه‌ركرده‌كانی سه‌در هه‌ربه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو خه‌ڵكیان به‌ناوی خۆیانه‌وه بۆ ده‌نێرن تا بیانكه‌ن به پاسه‌وانی خۆیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كات تا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
PM:09:57:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 13860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت