زانکۆی سلێمانی بڕیارێک لە دژی خوێندکارانی خۆپیشاندەر دەدات
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان
وێستگە نیوز ـ
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، سەرۆکایەتی زانکۆ بڕیاریداوە لە سبەینێوە بە نەهاتوو "غائب" مامەڵە لەگەڵ ئەو خوێندکارانە بکات، کە خۆپیشاندان دەکەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
ئەمرۆ دووشەممە، 12ی کانوونی یەکەمی 2021، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کە ویستی ناوی ئاشکرا نەکرێت بە وێستگە نیوز-ی وت، ئەنجومەنی زانکۆکە بڕیاریداوە، لە سبەینێ سێشەممەوە بە نەهاتوو مامەڵە لەگەڵ ئەو خوێندکارانەدا بکات، کە هۆڵەکانی خوێندنیان بایکۆت کردووە و خۆپیشاندانیان دەستپێکردوهتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "بڕیارەکەی زانکۆ پاش کۆبوونەوە بەردەوامەکانی نوێنەرانی خوێندکاران دێت لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان، کە بەڵێنی ئەوە درا پێداویستی و کەموکوڕی بەشە ناوخۆیی و پێداویستییەکانی خوێندکاران دابینبکەن".
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یهكهمی 2021، بەشێک لە خوێندکارانی (زانکۆکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەڕین و کۆیە) بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان و پێدانی دەرماڵەکانیان لەبەردەم زانکۆکانیاندا دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندیان کرد.
هاوكات خوێندكارانی كهمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بۆ ماوهیهك، له زۆربهی شهقامهكانی سلێمانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان پهكخست.
پێشتردا بۆ ماوەی نزیکەی یەک ھەفتە، خوێندکارانی زانکۆکانی ھەرێم گردبوونەوەی بەرفراوانیان ئەنجامدا کە لە ئاکامدا ھێزە ئەمنییەکان بە بەکارھێنانی توندوتیژی کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان ھێنا و دواتر بەشێک لە زانکۆکان بۆ راگرتنی ناڕەزایەتییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەک پشوویان راگەیاند.
لە ساڵی 2014ـەوە دەرماڵەی خوێندکارانی ھەرێم لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بڕاوە، کە پێشتر بۆ خوێندکارانی ناوشار بڕی 400 ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی بڕی 60 ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشەناوخۆییان نەبوو بڕی 100 ھەزار دیناریان پێدەدرا، کە وەک خوێندکارانی ئەوکاتە باسیان دەکرد، ئەو بڕە پارەیە لانی کەم کرێی ھاتوچۆی لەسەر ئاسان دەکردن.
هاوكات شهوی رابردوو ماوهی 12 كاتژمێر، بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان لهگهڵ نوێنهری خوێندكارانی زانكۆ و پهیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ههڵهبجه، كهركوك، گهرمیان و ئیدارهی راپهڕین كۆبوهوه و بهڵێنی جێبهجێكردنی سهرجهم داواكارییهكانی پێدان.
بافڵ تاڵەبانی، بڕیاریداوه لە رێگەی تیمی حزبهكهی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات و بڕیاریشدا بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، هاوكات بڕیاریشیدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات.
PM:03:05:06/12/2021
ئهم بابهته 20240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت