عامری: هه‌ڵبژاردن گۆبه‌ندی بۆ عێراق نایه‌وه
وێستگه نیوزـ
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كورسییه‌كانی زۆر كه‌می كردوه، پێی وایه كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن عێراقی خستوه‌ته قه‌یرانه‌وه.
عامری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌ناوچه‌ی جادریه‌ی به‌غدا سازیكرد، وتی: "ده‌بوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تایه‌ك بوایه بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی كه وڵاتی تێدا ده‌ژی، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه گۆبه‌ندی ناوه‌ته‌وه و عێراقی خستوه‌ته قه‌یرانێكی دیكه‌وه".
به‌وته‌ی عامری، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره له كه‌شێكدا نه‌كراوه كه له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودا بێت، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی به كه‌م توانا ناوبرد و وتی "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌لماندیان كه كۆمسیۆن شایسته‌ی ئه‌وه نییه پرۆسه‌یه‌كی له‌وجۆره به‌ڕێوه‌به‌رێت".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح وتیشی كه كۆمسیۆنی باڵا سه‌رپێچیی كردوه، یه‌كێك له‌وانه ده‌ڵێت كه گوایه ئه‌نجامی 94%ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاندوه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی كه رایگه‌یه‌ندراوه ته‌نها 79%ی ده‌نگه‌كانه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
AM:10:41:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت