یەکەم ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نوری مالیکی پاش کۆبوونەوەکەی ماڵی هادی عامری

‌ نوری مالیکی

وێستگەنیوز_

نوسینگەی نوری مالیکی بڵاویکردەوە، "پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی نوێی عێراق، کە بتوانێت تەواوی داواکارییەکانی گەلی عێراق بۆ خزمەتگوزاریی و هەلی کار بەدیبهێنێت".


نوسینگەی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " جەختدەکەینەوە لە یەکگرتنی تەواوی هەوڵەکان و هەماهەنگی کۆی هێزە سیاسییەکان لە ناو پەرلەمان لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا دەتوانن کاربکەن و تیبکۆشن، پابەندبن بە بنەما نیشتیمانییەکانەوە، پەیوەندیتان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەبێت، ئەو یاسایانەش پێشنیاز بکەن، کە داواکاریی و پێویستی عێراقییەکان بۆ خزمەتگوزاریی دەهێنێتەدی".

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆوەو لەدوای كۆبونەوەكەش رایگەیاندوە، حكومەت نە رۆژئاوایی و نە رۆژهەڵاتی دەبێت، بەڵكو زۆرینەی نیشتمانی دەبێت.

دوێنێ دوای کۆبونەوەیان لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، ''دواگۆڕانكارییەكانیان تاوتوێكردوە كە ئامانج لێی یەكخستنی یەكڕیزییە بۆ خزمەتكردن بە بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق''.

باسلەوەشکراوە، ''لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر هەنگاوە پێویستەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوەی گەندەڵكاران و بەهەدەردانی سامانی گشتی، هەروەها تەئكیدیان لەسەر گەڕاندنەوەی هێزی بیانی لەعیراق كردۆتەوە بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریكرداوە''.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''سەركردەكان هاوڕابون لەسەر پارێزگاریكردن لە حەشدی شەعبی و پشتیوانیكردنیان كە رۆڵیان هەیە لەپارێزگاریكردنی ئاسایشی عیراق،  كاركردنیشیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری لەو ناوچانەی دوردەستن بە پێویست زانیوە بە جێبەجێكردنی پرۆژە بۆیان''.



AM:10:57:03/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 5032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت