خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه
وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شكرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە 1ی کانوونی یەکەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 'وەزارەتی پەروەردەی هەرێم' بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی رابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت و رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم له رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه، ناوخۆ و دارایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەشکراوە.
PM:01:54:01/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 45712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت