دەوڵەتێکی نوێی کۆماری لەجیهاندا راگەیەنرا
دیمەنی دورگەکە و ئاڵای کۆماری باربادۆس
وێستگەنیوز-
دوای نزیکەی نیوسەدە لەراییکردنی کارەکانی دورگەکەیان بەشێوەیەکی سەربەخۆ و لەژێر هەژموونی شاژنە ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی بەریتانیا، شەوی رابردوو دورگەی باربادۆس کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای زەریای هێمن و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 287 هەزار کەس دەبێت، سەربەخۆیی تەواوەتی خۆی لەبەریتانیا راگەیاند و سیستەمی وڵاتەکەی لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری گۆڕی.
کۆماری باربادۆس دەبێتە نوێترین دەوڵەتی کۆماری لەجیهاندا دوای ئەوەی وڵاتەکەی بڕیاریدا لەریزی وڵاتانی کۆمۆنوێڵز ریڵم بکشێتەوە کە بریتانیا و 15 وڵاتی دیکە دەگرێتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتانە نوێنەرایەتی شاژنە ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی بەریتانیا دەکەن و فەرمانەکانی ئەو راستەوخۆ جێبەجێ دەکەن، بۆیە شەوی رابردو باربادۆس سیستەمی وڵاتەکەی بۆ کۆماری گۆڕی و ساندرا میسن وەک یەکەمین سەرۆکی کۆمار سوێندی دەستوری خوارد.
بڕیارەکەی کۆماری باربادۆس دوای گفتوگۆیەکی دورودرێژی ناوخۆیی لایەنەکانی ئەو وڵاتە هات لەبارەی داهاتووی دورگەکەیان کە لەساڵی 1966 سەربەخۆیی وەرگرتووە و لەژێر فەرمانڕەوایەتی شاژنە ئێلیزابێت کارەکانی بەڕێوەبردووە، دوورگەکەش لە ئەمڕۆوە بەتەنها رووبەڕووی قەیرانەکانی دروستبوو لە ئەنجامی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دەبێتەوە بەتایبەت کە دوورگەکە، وەبەرهێنان و داهاتی ناوخۆیی لەم وڵاتەدا پشتی بەستووە بە هاتنی ساڵانە یەک ملیۆن گەشتیار.
شاژنە ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی بەریتانیا دەسەڵاتی بەسەر بەریتانیا و 15 وڵات و ناوچەی جیهان هەیە کە بە کۆمۆنوێڵز ریڵم ناودەبرێن، لە هەریەک لەو وڵاتانە حکومەت نوێنەرایەتیی شاژن دەکات و یەکە بەیەکەی فەرمان و ئەرکەکانی بەجێدەهێنێت.
AM:09:34:30/11/2021
ئهم بابهته 11552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت