ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه وا باسی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن ده‌كرێت كه مه‌رترسیدارترینه، چونكه ڤایرۆسه‌كه 32 جۆر له پرۆتینی سپایكی تێدایه كه به‌رپرسن له گه‌یاندنی زیانێكی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق دڵنیایی له‌وه‌شدا كه ئۆمیكرۆن تائێستا له عێراقدا تۆمار نه‌كراوه و به‌نیازن رێنمایی توندوتۆڵ‌تر ده‌ربكه‌ن و رێگری بكه‌ن له گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ باشوری ئه‌فریقا كه سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا كۆڕدراوه‌كه‌یه، هاوكات رێگه‌ی گه‌شتیش بۆ ئه‌و وڵاتانه ناده‌ن كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه.
بۆیه‌كه‌مجار گۆڕدراوی نوێی "ئۆمیكرۆن" له باشوری ئه‌فریقا تۆماركرا و دواتر ئه‌و ڤایرۆسه كه زنجیره‌ی پێنجه‌می سه‌ربه زنجیره گۆڕدراوه‌كانی كۆرۆنایه، گه‌یشته به‌لجیكا و بۆتسوانا و ئیسرائیل و هۆنگ كۆنگ.
ئه‌مرۆش ساجد جاوید، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه كراوه و پێیان راگه‌یاندوه كه یه‌كێك له توشبوه‌كان له ناوچه‌ی چیلمسفۆرد و ئه‌وی دیكه‌ش له نۆتینگهام تۆمار كراوه، هاوکات بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: ئەمجۆرە گۆڕدراوە بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و ئەوانەش توش دەکات کە ڤاکسینیان وەرگرتوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندورسیی ئەڵمانیاش دوو حاڵەتی توشبونی بە ئۆمیکرۆن تۆمار کرد و رایگەیاند کە دوو توشبوەکە لە باشوری ئەفریقاوە هاتونەتە شاری میونخ.
PM:09:54:27/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 9568
جار خوێنراوه‌ته‌وه