رێكخراوێكی عێراقی: له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوودا نزیكه‌ی 700 هەزار دۆلار دراوه‌ به‌ رێكلامی فه‌یسبوك


وێستگه‌ نیوزـ

تۆڕی دیجیتاڵی عێراق ناسراو به‌ DIN كه‌ رێكخراوێی سه‌ربه‌خۆیه‌ خه‌رجی ئه‌و رێكلامه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ لایه‌ن و كاندیده‌كان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی 10ی رابردوو عێراق كردویانه‌.

تۆڕی DIN ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌ تۆری كۆمه‌یه‌تیی فه‌یسبوك 43 هه‌زار و 900 رێكلامی سیاسی بۆ 20 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری عێراقی كراوه‌ و تێچووه‌كه‌شی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دینار بووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 700 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.

له‌ ورده‌كاریشدا باسی له‌وه‌ ردوه‌ كه‌ ئه‌و رێكلامانه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان مانگی ئاب بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو كراوه‌ و شاری به‌غدا زۆرترین خه‌رجیی تێدا كراوه‌و له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بوه‌، پاشان هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی تۆڕه‌كه‌، فه‌یسبوك ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك رێكلام له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌ربریوه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌، به‌ڵام ب وردی نه‌زانراوه‌ چه‌ند له‌و رێكلامانه‌ خه‌رج كراوه‌ و به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی تۆڕه‌كه‌ نزیكه‌ی 700 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.


PM:07:03:27/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت