ئێران مەرجی نوێی بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند


وێستگە نیوز- 

دەروازەی نێودەوڵەتی مەرزی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سەردانی ئێران بكەن، لەگەڵ پشكنینی كۆرۆنا، پێویستە هەردوو ژەمی ڤاكسینەكەشیان وەرگرتبێت.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ''بۆ لەمەودوا ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی، كە دەیانەوێت سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن، هاوكات لەگەڵ پشكنینی كۆرۆنا، پێویستە هەردوو ژەمی ڤاكسینەكەشیان وەرگرت بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ وەرگرتنی ڤیزە پێویستە كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە 15 ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاكسینەكەدا تێپەڕی بێت و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشكنینی پی.سی.ئاڕ-ی كۆرۆنا بەماوەی 96 كاتژمێریان پێ بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی فایرۆسی کۆرۆناوە گەشتکردن بۆ زۆرێک لە ووڵاتان مەرجی بۆ دانراوەو لەو نێوەندەشدا هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە مەرجی وەرگرتنی فاکسینی و پشکنینی فایرۆسەکەی بۆ دانراوە بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ، بەو پێیەی زیاتر گەشتیارانی هەرێم سەردانی ئەو وڵاتانە ئەکەن.


PM:11:34:24/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو