عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی له ڕیزبه‌ندی برسییه‌كانی جیهاندا بێت
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند، وەک حكوومه‌تی عێراق ڕه‌تی دەکەینەوە وڵاته‌كه‌مان له ڕیزبه‌ندی هه‌ره برسییه‌كانی جیهاندا بێت، دەشڵێت، هاووڵاتیانی عێراق كێشه‌ی كه‌می خۆراكیان نییه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی هه‌ژاری هاووڵاتییانی زیاتره له 30%، بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی عێراق ووڵاتێکی برسی بێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ''عێراق كێشه‌ی قه‌یرانی خۆراكی نه‌بووه ته‌نانه‌ت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناشدا بۆیە حكوومه‌تی عێراق هه‌موو كارێكی كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراك بۆ هاووڵاتیەکانی و عێراق به‌رنامه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له ساڵی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌موو مانگێك خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئارد و شه‌كر و ڕوونی زه‌یت دابه‌ش ده‌كات و 95%ی دانیشتووانی عێراقیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
باسلەوەشکراوە، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ كه سێ له‌سه‌ر یه‌كی عێراقییه‌كان برسین دووره له راستییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ڕێژه‌یه 2%ش كه‌متره، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێژه‌یه دوای هێرشه‌كانی داعش و ئاواره‌بوونی به‌شێك له هاووڵاتییان ڕێژه‌یه‌كی كه‌مێك زیاتر ببوو.
هەفتەی پێشوو، ''ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێزبه‌ندی وڵاتانی هه‌ره برسی جیهانی بڵاو كرده‌وه، له‌نێویاندا عێراق له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌مدا بوو.''
به‌پێی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی 35%ی دانیشتووانی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ی ناویان هاتووه كێشه‌ی هه‌ره برسییه‌تییان هه‌یه له‌نێویاندا سۆماڵ، مه‌دغه‌شقه‌ر، كۆنگۆ و كۆریای باكورە.
PM:09:42:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت