كه‌شناسى هەرێم: هه‌فته‌ى داهاتوو بارانێكى زۆرباش لە به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێم دەبارێت
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزەی هه‌رێم پێشبینیه‌كانى خۆى بۆ دۆخى كه‌شوهه‌وا ڕاگه‌یاندوو به‌پێى پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو بارانێكى زۆرباش به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و بە تایبەت لەدەوروبەری سلێمانی‌و هەڵەبجەو كەلار تا كەركوك.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم ىڵاویکردەووە، ''به‌پێى پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو بارانێكى زۆرباش به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه هەروەها پیشبینی دەكرێت پلەی گەرمی بەڕێژەی بەرچاو دابەزێت‌و ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان لەئارادایە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''ئاسمانى بەشێک لە ناوچەکانى دیکە ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با 10 تا 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەهۆی کەم بارینی باران لە هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ وشکەساڵی ڕووبدات و ڕیژەی ئاو لە دەریاچەو ڕووبارەکان کەم بکات.
PM:09:06:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 11524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت